سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە بەرپرسى نوێى مەکتەبى پەیوەندییەکانى PDKدەکات

كانون1/ديسمبر 05, 2022

  میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ١٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەکتەبى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى كوردستان-یان كردو، پیرۆزباییان لە  نوێى مەکتەبى پەیوەندییەکانى PDK و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرک و کارى داهاتوویدا.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان )قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (جەعفەر ئێمنکى بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و رەسووڵ رەزگەیى بەرپرسى دیسکى پارتە کوردستانییەکان و کارگێڕو ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى PDK) وە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى دەستەکاربوونى لە بەرپرسى نوێى مەکتەبى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەک و کارى داهاتوویدا، لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى PDK خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردانەى شاندى YNDK دەبڕى و سوپاسى سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK ى کرد.

 هەر له‌ دیدارەكەدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.