میدیا - سۆران
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ١١ / ٢٠٢٢ سکرتێرى گشتیى YNDKبە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDKلە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (قادر سادق سەید) بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتى YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی YNDK، لە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خواڵێخۆشبوو قادر سادق سەید کارگێڕى هەرێمى سۆرانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKبوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو و هەڤاڵ پاڵە گەردى بەرپرسى هەرێمى سۆرانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و کارگێڕ و ئەندامانى هەرێمى سۆرانى YNDK پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
بنەماڵەى خوالێخۆشبوو خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDKو شاندى سەرکردایەتى YNDK دەربڕى و سوپاسیان کردن.