پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کەس و کارى قوربانیانى کارەساتى شارى دهۆک

تشرين2/نوفمبر 22, 2022
بە خەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کارەساتى جەرگبڕى شارى دهۆک-ى خۆشەویستمان پێگەیشت، کە بە هۆی تەقینەوەی غازەوە لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی شاری دهۆک بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی چەندین کەس، ئەم کارەساتە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى هەژاندو خەمبارو دڵتەنگى کردین، پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمان بە ماڵبات و کەس و کارى شەهیدانى کارەساتەکە و تەواوى دانیشتوانى شارى دهۆک ڕادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشى خەمیان دەزانین، لەهەمان کاتدا هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و، لە یەزدانى مەزن دەپاڕێینەوە شەهیدان بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و هێمنى و ئارامى و دڵنەوایيش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
22 / 11 / 2022