سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى پارێزگارى هەولێر دەكات

تشرين2/نوفمبر 22, 2022

میدیا - هەولێر:
 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22 / 11 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، سەبارەت بە رەوشى پارێزگاى هەولێر لەگەڵ پارێزگارى هەولێر گفتوگۆیان کرد و، وێڕای دەستخۆشى و پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتریان بۆ پارێزگارى هەولێر خواست.
 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى لە شێوەى کارکردنى پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها سەبارەت بە رەوشى شارى هەولێر سەرنج و روانینى YNDKى خستەڕوو و داواى کرد کەوا هەوڵبدرێت هیچ دیوارێک لە نێوان پارێزگارو دانیشتوانى هەولێر نەبێت، لەبەرامبەردا پارێزگارى هەولێر وتى بەدڵنیاییەوە هەوڵدەدەم کەوا لە خزمەت تەواوى خەڵکى هەولێر دابم، هەروەها سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK ی سەبارەت بە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان كرد.
 شایانى باسە لە کۆتایى دیدارەکەدا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان.