سەرۆک مەسعود بارزانى سوپاسنامەیەک ئاراستەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەکات

تشرين2/نوفمبر 19, 2022
میدیا - هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، لە وەڵامى پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى جەنابیان بۆ سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى غەفوور مەخمورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سڵاوێکى گەرم ...
بەپێزانینێکى زۆرەوە نامەى پیرۆزبایى بەڕێزتان بە دەستمان گەیشت کە بە بۆنەى کۆتاییهاتن و سەرکەوتنى کۆنگرەى چواردەهەمى پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراستەى ئێمەتان کردبوو، زۆر سوپاستان دەکەم. هیوادارین لە قۆناغى داهاتوودائازادى و دیموکراسى و دادپەروەرى وپێکەوەژیان لە کوردستان گەشەى زیاتر بستێنن و بە هیمەتى هەموو لایەک وڵاتەکەمان بەهێزترو سەقامگیرتر بێت.
لەگەڵ رێزماندا.
مسعود بارزانى
9ى تشرینى دووەمى 2022