خزمان و کەس و کارى ئازیزى ماڵباتی (شێخ عەبدولڕەحمانی باباشێخی سێری)
خزمان و کەس و کارى ئازیزى ماڵباتی (قادری عەزیزئاغای شیوەکەڵ)
بە خەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کارەساتى جەرگبڕى گەڕەکى کازیوەى شارى سلێمانى خۆشەویستمان پێگەیشت، کە بووە هۆى گیان لەدەستدانى 15 کەس لە هەردوو خانەوادەى ئێوەى بەڕێز، ئەم کارەساتە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى هەژاندو هەموومانى خەمبارو دڵتەنگ کرد، پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، لەهەمان کاتدا هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و، لە یەزدانى مەزن دەپاڕێینەوە هێمنى و ئارامى و دڵنەوایى بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
18 / 11 / 2022