مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكی برایانه‌دا وێرای پیرۆزبایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی دێموكرات، گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 12/9/2022 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتینه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( محه‌مه‌د نه‌زیف و عومه‌ر باڵه‌كی و محه‌مه‌د سالح و ئامانج زێبای و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر) پێشوازیكران، له‌دانیشتنێكدا جارێكی دیكه شاندی YNDKپیرۆزبایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی دێموكراتی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی خه‌مخۆری و هه‌ڵوێستی YNDK یان كرد كه‌هه‌موو كات هانده‌ر بوونه بۆ ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی ستراتێژێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی و رزگاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.