میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ ١٢ / ٩ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى لیژنەى کارى هاوبەشى چەپى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قههار تاهير سهعيد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى لیژنەى کارى هاوبەشى چەپى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (بەڵین عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان و سەرۆکى شاند و شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامى مەکتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان و مام خدر روسى سکرتێرى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و هاوڕێ قەهار ئەندامى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و هەندرێن ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسیى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبى شیوعى کوردستان و هاوتا رەسووڵ ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبى شیوعى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی کوردستان و عێراق و ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكانى گەلى کوردستان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بە شاندى میوانى راگەیاند کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش YNDK پێشنیارى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى و ناوەندێکى بڕیاڕى کوردستانى دەکات کەوا تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، پێکهێنانى ئەم ئەنجوومەنەشى وەک فاکتەرێکى سەرەکى بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان وەسفکرد.
شایانى باسە هەر لە دیدارەکەدا هەردوو لا هاوڕابوون بۆ یەکخستنى هەڵوێست و رێکخستنەوەى ناوماڵى کوردستان پێویستە لایەنە سیاسییەکانى کوردستان پڕۆژەیەکى نیشتمانى هاوبەشیان هەبێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.