ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سوپاسنامه‌یه‌ك به واژۆی محه‌مه‌د نه‌زیف قادری له‌ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حدكا، ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK ده‌كات.
له‌به‌شێكی سوپاسنامهكه هاتووه: به‌شانازییه‌وه بروسكه‌ی پیرزۆبایی و په‌یامی خۆشحألی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK به‌بۆنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانی حزبی دێموكراتمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌وه سوپاسی هه‌ستی هاوخه‌باتی و خه‌مخۆریتان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵپشتییه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه مه‌كته‌بی سیاسییYNDK بۆ ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه هه‌یبوو. له‌به‌شێكی دیكه‌ی سوپاسنامهكه هاتووه: حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران گرنگییه‌كی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی دۆستانه و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ YNDK و هه‌موو دۆستان و تێكۆشه‌ران و دڵسۆزانی رێگه‌ی ئازادی ده‌ده‌ن.