سه‌رچاوه: ڕاچڵه‌كین-
یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌زۆر بڵاوه له‌ناو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ئازاری بڕبڕه‌كانی پشته، زۆر جار له‌م دۆخه‌دا یه‌كه‌مین ڕێنمایی كه گوێمان لێی ده‌بێت ئه‌وه‌یه"بكه‌وه و ئیسراحه‌ت بكه"
پسپۆڕانی چاره‌سه‌ری سروشتی به‌م دواییانه باس له‌وه ده‌كه‌ن جوڵان له‌كاتی ئازاری پشت باشتره له كه‌وتن له جێگه‌دا.
لورا فینۆكین پسپۆڕی چاره‌سه‌ری سروشتی تایبه‌ت به بڕبڕه‌ی پشت باس له‌وه ده‌كات جوڵه باشترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشته ئه‌گه‌ر كه‌متر له نۆ هه‌فته بخایه‌نێت به به‌راورد به كه‌وتن له جێگه‌دا.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌ستكردن به ئازار ڕێگر بوو له چالاكیه‌كانت ئه‌وه باشتر وایه ده‌رمانی ئازار شكاندن له جۆری ئیبۆ پرۆفین یان چاره‌سه‌ر به گه‌رمی یان ساردی به‌كاربهێنیت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه و بڕبڕه‌كانی پشتت و له چالاكیه‌كانی ڕۆژانه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانیت به‌رده‌وام بیت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی زیان به خۆت نه‌گه‌یه‌نیت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا وێنه‌ی تیشكی له‌كاتی ئازاری پشتدا پێویست ناكات و هه‌ندێكجار ئازار زیاتر ده‌كات، ڕه‌نگه هۆكاری ئازاره‌كه دیاری بكات به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی زۆر ده‌بێت .
باشتر وایه ئه‌گه‌ر ئازاری پشت 6 بۆ 8 هه‌فته زیاتر بوو نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات.