ئا- شەهلا رەشید: سندی بە هەموو رەنگە جیاكانییەوە چەندین سوودی تەندروستی دەگمەنی هەیە، بۆ كم كردنەوەی برسێتی و دابەزینی كۆلیستڕۆڵا و سەرچاوەی دەوڵەمەندی ریشاڵە.
- سەرچاوەی شلەمەنییە.
- دابەزینی كێش خێرا دەكات، كوپێك ئاوی سندی دوو گرام ریشاڵی تێدایە و هەستی تێربوون دەدات و هانی ئەنزیمەكانی جگەر دەدات لە خواردنی خۆراكی زۆر.
- بەهۆی بوونی ڤیتامین (C و H ) كە دژە ئۆكسانی تێدایە بۆ چارەسەری هەوكردنی قوورگ و كۆكە بە سوودە.
- هاوكاری تووشبووانی كۆلیستڕۆڵا دەكات، زانایان بۆیان دەركەوت پێكهاتەی فلافۆنۆید كە چەوری سروشتی تێدایە هاوكارە لە دابەزاندنی رێژەی كۆلیستڕۆڵا لە خوێندا لەرێی كەمكردنەوەی ئەم كۆلیستڕۆڵە زیانبەخشەی جگەر دەریدەدات.
- سستمی بەرگری بەهێز دەكات، چونكە ڤیتامین c تێدایە و وزەت پێ دەبەخشێت.
- چەوری سیانی (ترای گلیسراید) كەم دەكاتەوە و چەوری وورگ و سمت دادەبەزێنێت.
- نابێت سندیو دەرمانی دڵا و پاڵەپەستۆی خوێن پێكەوە بخۆرێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی كارلێك و زیادبوونی لێدانەكانی دڵا.
- سندی كۆنتڕۆڵی شەكرە دەكات.
- سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ریشاڵا بۆ ئەوانە بەسوودە كە گرفتی هەرسیان هەیە.
- دەتپارێزێت لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەكان و رێگرە لە بڵاوبوونەوەی لە لەشدا، چارەسەری شێرپەنجەی مەمك دەكات، چونكە هۆرمۆنی ئیسترۆجین كەم دەكاتەوە، لە شێرپەنجەی سییەكان و پەنكریاس دەتپارێزێت.
- خواردنی سندی بەرێژەیەكی باش دەبێتە هۆی جوانی پێست.
- پێكهاتەكانی ئەم میوەیە پارێزەری لە هاوسەنگی بەكتریا دەكات لە دەمدا بۆیە بۆ چارەسەری هەوكردنی پووك بەسوودە.
- بەهۆی بوونی پێكهاتەی فلافۆنۆید كە بۆ چارەسەری وشكبوونی جگەر بە سوودە و بەكار دەهێندرێت و لە نێو سندی بە رێژەیەكی باش بوونی هەیە، خواردنی كاریگەری باشی دەبێت.
سهرچاوه: مالپهری زاری كرمانجی