سهرچاوه: مالپهری پرس میدیا
هەرزەکارێکی تەمەن 16 ساڵ لەویلایەتی مادیا برادیش لەوڵاتی هندستان بەهۆی ئەوەی شەش کاتژمێر لەسەریەک یاری پۆپجی PUBG کرد دڵی وەستاو مرد .
ئەو مێردمنداڵە بەهۆی ئەوەی شەش کاتژمێر لەسەریەک یاری پۆپجی PUBG کرد و هاواری زۆر کردووە، لەکاتی یاری کردندا هۆرمۆنی ئەدرینالین لە جەستەیدا بەرزبوەتەوەو دڵی لەلێدان کەوتوە .
خوشکی ئەو مێرد مناڵە خۆی بەچاوی خۆی ئەو دیمەنەی بینیوە باسی لەوەکرد "من لەو ژورەیابوم کە براکەم یاری ئەکرد هەر هاواری ئەکرد بەسەر برادەرەکانیا چونکە لەیاریەکەیا دۆڕاندبوی و برادەرەکانیشی ئەیانوت ئیتر تۆنابێت یاریمان لەگەڵ بکەیەت ، بۆیە ئەمیش دەستی لەسەردڵی دانابوو هەر هاوارهاواری بوو ئیتر ڕوحی دەرچوو مرد".
پزیشکەکانیش وتیان ئەمە هۆکارەکەی ئەو یاریەبوەو توشی خورپەو سەدمەیەکی بەهێزی دڵ بوەو یەکسەر دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.