ده‌ستوور كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و رێسای پێكهاتنی ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم و قهوارهكانه،؛ شێوازی حوكم و جۆر و ماف و ئه‌ركه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات؛ پرس و بیرۆكەی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای دەستووری هه‌رێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ دوای راپەڕینەکەی به‌هاری ساڵی 1991 كە پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992 خستیە نێو كارنامەی خۆی و چه‌ندین لێژنه‌ی یاسایی بۆ دروست كرا و سه‌ره‌نجام پرۆژه‌كه ئاماده كرا و له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سند كرا، ته‌نیا بۆ ریفراندۆم و ده‌نگدان مایه‌وه، بەڵام به‌هۆی موزایه‌ده و ناكۆكی سیاسی تائەمڕۆش كە زیاتر له 29 ساڵ بەسەر ئەم بیرۆكەیەدا تێپەڕ دەبێت، هه‌رێمی كوردستان بێ ده‌ستووره.
هۆكاری بێ ده‌ستووری له هه‌رێمی كوردستان
هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆمان دەگەڕێتەوە كە زۆرجار لایه‌ن و پارته‌كان موزایەدەی سیاسی لەسەر یەكتر دەكەن و هەندێكیان ئه‌م پرسه نیشتمانییه بۆ دژایه‌تی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و بەرژەوەندی حزبی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن و هه‌ندێ جاریش له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كارهاتووه، بۆیه ئەوەی لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت نایكەن و لایەنی تریش كە لەوان باشتر نییە نیشتمانیەت و لافی نوێخوازی لەسەر ئەوانی تر لێدەدات بەرژەوەندی وڵات بە هیچ شێوەیەك نابێ موزایەدەی لەسەر بكرێت به‌تایبه‌ت پرسێكی نیشتمانی وه‌ك ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
نه‌بوونی ده‌ستوور كێشه دروست ده‌كات
ده‌ستوور دایكی یاساكانه، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چێت نابێ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بێت، بۆیه ده‌ستوور زامنی سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماف و ئه‌ركه‌كان دیاریده‌كات و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش دیاری ده‌كات كه چۆن مامله له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیان و هاوڵاتییان بكه‌ن، بۆیه ده‌ستوور شه‌رعیه‌تی گه‌ل دەدات بە ده‌سه‌لاتی سیاسی تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌خزمه‌ت وڵاته‌كه‌ی بێت و مافی هیچ لایه‌ك پێشیڵ نه‌كات.
ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
بوونی دەستوورێكی نووسراو بۆ كوردستان زۆر پێویستە، بەبوونی دەستوور زۆر كێشەوگرفت كۆتایی دێت، هەموو لایەك ئەرك و مافی خۆی دەزانێت و سیاسییەتی وڵاتمان دیار دەبێـت و دەسەڵاتهكان سنوور و ئەركیان دیار دەبێـت، هەر لایەنەی بە مەزاج و سیاسەت و بیركردنەوی تایبەتی خۆی پرسه‌كان شه‌ن و كه‌و ناكات، به‌ڵكو هه‌ر كێشه‌ك ببێت بۆ ده‌ستوور دهگهڕێینهو،ه چونكه ده‌ستوور ده‌بێته سه‌رچاوه و كلیلی چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جیبه‌جێكردن و دادوه‌ری دروست ده‌بێت.
گرنگی ده‌ستوور
ده‌ستوور له لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاسایی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی مافه‌كانی هاوڵاتیبوون دیاری ده‌كات و ئازادییه‌كان فه‌راهه‌مده‌كات و له‌گه‌ل دیاریكردنی سیسته‌می ئابووری وڵات و چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان بۆ دابیكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات، له‌بواری سیاسییه‌وه بنه‌ما و سیسته‌م شێوازی ده‌وڵه‌ت و ههیكهلهكهیان دیاری ده‌كات كه دوڵهتهكه مه‌له‌كییه یان په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تی یان ئه‌و شێوازه‌ی له‌ناو ده‌ستووره‌كه لایه‌نه‌كان و به‌چین و توێژ و ئایین و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه له‌سه‌ر پێكدێن، هه‌روه‌ها شێوازی حوكم و ئاڵوگۆڕی حكومه‌ته له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان تیایدا ئه‌و لایه‌نه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه حكومه‌ت پێكدههینێت به‌ته‌نیا یان هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی(یاسادانان=په‌رله‌مان و جێبه‌جێكردن=حكومه‌ت و دادوه‌ری= ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری) دیاری ده‌كات له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دێنه دروستكردن و هه‌ڵبژاردن و دانان، مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانیان رێكده‌خات، له رووی یاسایی ده‌ستوور هه‌روه‌ك ده‌وترێ دایكی یاساكانه، واتا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاساكانه و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پهسندهكرێن له ده‌ستوور سه‌رچاوه وه‌رده‌گرن و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاراستنی تاك و خێزان كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی گشتی.
ده‌ستوور ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بێت
ده‌ستوور ته‌نیا بۆ لایه‌نێكی سیاسی و حزبی حوكمڕان نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌یه، چونكه ده‌ستوور به‌رژوه‌ندی گشتی هه‌رێم و قه‌واره و ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزی بۆ تاكه كه‌سێك و كۆمپانییهك و حزبێك نییه به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستانه، بۆیه ده‌بێ ده‌رفه‌تی راو سه‌رنج و پێشنیار بۆ هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگه ده‌سته‌به‌ر بكرێ، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی راكان و بۆچوونه‌كان داده‌نرێ پێویسته كات بهتوێژهكان بدات و نابێ له‌چه‌ند مانگێك كه‌متر بێت و رای هه‌موان وه‌ربگرێ و لای خۆی گهلالهیان بكات و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه هه‌موویان بخاته روو، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته و هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان بێ و ماف و تایبهتهندییهكانی ئه‌وانیش له ده‌ستوور بپارێزرێ بۆ زیاتر قهلكردنهوهیی گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان و ئاشتیخوازانه. له‌هه‌مان كاتدا پێویسته له‌ناو ده‌ستوور هه‌موو بنه‌ماكانی ژیان و ئادابی گشتی و تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان بێته فه‌راهه‌مكردن و هه‌مووان پارێزراو بكات له ژێر یه‌ك ده‌ستوور و یه‌ك ئاڵا.
لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستوور یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بن
لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زۆر شت رای جیاوازیان هه‌بێ، كه‌ئه‌مه‌ش كارێكی نۆرماڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌كو یه‌كتر بیرناكه‌نه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی ئایدیا و فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیانن له دیمۆکراتی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی چینایه‌تی و لیبرال و فره‌یی، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر بوونی ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان یه‌كریز و یه‌كهه‌ڵوێست بن و مافی خۆیانه هه‌موو راو سه‌رنجه‌كانیان بخرێته ناو چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، له‌سه‌ره‌تا و كۆتایی ئه‌وانیش هاونیشتمانی هه‌رێمی كوردستانن و پێویسته هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئهنجاگهیاندنی ئه‌م ئه‌ركه میژوویی و نیشتمانییه، ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای لایه‌نه‌كان و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی یه‌كریزی و ده‌ستوور كه له‌رۆژی 19/5/2021 به‌سترا كه(29)مین ساڵیادی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، كارێكی زۆر باش بوو بۆ زیاتر له‌یه‌ك گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان و سووربوونیان بۆ بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵومه‌رج له‌باره بۆ ده‌ستوور
له ئێستادا كات و بارودۆخ له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك ده‌ست هه‌موو توانا و وزهیەکمان بخه‌ینه گه‌ڕ و پێویسته سه‌ردانییه‌كان بۆ چه‌ند لایه‌ن و پارتێكی دیاریكراو نه‌بێ، به‌ڵكو سه‌ردانی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان بێ جیاوازی بكرێ ئه‌وانه‌ی له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تن و ئه‌وانه‌ی تێدانین و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان دانیشتن بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌رده‌مێكی دیكه‌یه و گۆڕانگاری له زۆر شتبووه، ئه‌وكات ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابووری و كلتووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌بێت و پاشان بخرێته راپرسی گه‌ل و ده‌نگدانی بۆ بكرێ ئه‌و رۆژه‌ی له ریفراندۆمێك ده‌نگ به‌ده‌ستووری باشووری كوردستان ده‌درێ، ده‌بێته رۆژێكی مێژوویی و بۆ یه‌كه‌مجار كوردستانیش ده‌بێته خاوه‌نی ده‌ستووری نووسراوی تایبه‌ت به‌خۆی.