میدیا _ هەولێر
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ / ٨ / ٢٠۲۲، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو،( 27 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قەهار تاهیر ئەندامى مهكتهبی سیاسی و فاخیر نانهكهلی كارگێڕی مهكتهبی ناوهندی پهیوهندییهكانی YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان_یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سهركردایهتی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی( ٢۷ )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانهوه پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سکرتێرو مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا سكرتێر و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى بزووتنەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.
دواتر جهختكرایهوه سهر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه كرا.