بەبۆنەی (76)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو دۆست ولایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
بەڕێزان / پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن و بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و سەروەری بێوچان لە خەباتو بەرخۆداندایە و توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕش و راپهڕینی نەتەوەكەمان لەكوردستاندا بكات، لەهەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوە ژیان و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان به یەكریزیی و یەك گوتاری سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بتوانین كێشە و قەیرانەكان چارەسەر بكەین و بەرەنگاری هێرشە ناڕەواكانی دوژمنان و داگیركەران ببینەوە.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كەبەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە.
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16-8-2022
ههولێر- باشووری كوردستان