دیمانه: عەبدولقەهار هەولێری- هۆڵەندا
ئه‌و كچه كوردێكی ڕۆژئایه و مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی كاروانی ژیانی ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت نه‌رم بكات، چونكه له وڵاتی خۆی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه، له‌گه‌ڵ نۆڤین كۆمه‌لێك پرس و رای هه‌مه لایه‌نمان ئاڵوگۆر كرد‌و جه‌ختمان له‌سه‌ر پرسی ڕه‌وه‌ندی كورد كرده‌وه، سه‌ره‌تاش ئه‌و به چه‌ند وشه‌یه‌ك سی ڤی خۆی بۆ خوێنه‌رانی خسته ڕوو:
ناوم نۆڤین موسلیم بوزان، ته‌مه‌نم ٢٠ ساڵه. به نه‌ژاد كوردم و خه‌ڵكی ڕۆژئاڤا. ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له وڵاتی هۆڵه‌ندام و له خوێندنی باڵای پیشه‌یی له ئوترێخت یاسا ده‌خوێنم، وه‌ك كچێكی بچووك له ناوچه‌یه‌كی جه‌نگ هه‌ڵهاتم بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌لامه‌تی و داهاتوودا. له ته‌مه‌نی ١٢ ساڵیدا هه‌ڵاتم بۆ توركیا تا له‌وێ داهاتوویه‌ك بۆ خۆم بنیات بنێم... هه‌رچه‌نده نه‌ده‌كرا ئاینده‌یه‌ك بنیات بنرێت و له‌وێ بخوێنرێت، به‌ڵام باوكم بیری كرده‌وه كهكۆچ بكات بۆ ئه‌وروپا. دوای ئه‌وه‌ی باوكم هاته هۆڵه‌ندا، ئێمه‌ش دوای شه‌ش مانگ به شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتینه هۆڵه‌ندا. به خێرایی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانم فراوانتر كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زمانی هۆڵه‌ندی فێر بم و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌بێت. وه‌ك خانمێكی كورد هه‌میشه ناسیۆنالیزم له مندا وجوودی هه‌بووه. هه‌میشه مه‌یلم له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه كه وه‌ك كوردێكی سه‌ربه‌رزو بوێرم خۆم پیشان بده‌م و ئارهززوم ئه‌وه بووه یارمه‌تی گه‌له‌كه‌م بده‌م و هانی گه‌نجانی كورد بده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترینه‌كان...
نۆڤینم خان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه‌وا بۆ من سیاسه‌ت یه‌كێك بوو له‌و ڕێگایانه‌ی كه پاڵنه‌ری كورد و به‌تایبه‌تی گه‌نجانی كورد بووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو سیاسه‌ت و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، سیاسه‌ت گۆڕانكارییه بۆ باشترین. زۆر شت هه‌یه كه حه‌ز ده‌كه‌م بیگۆڕم له‌و شاره‌ی كه لێی ده‌ژیم. یه‌كێك له گرنگترین شته‌كان یارمه‌تیدانی گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه پشتیوانی‌یان لێ بكرێت. هه‌روه‌ها كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كورد له سوێست به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، چونكه ئه‌مه‌یه وامان لێده‌كات گه‌لێكی به‌هێز بین، له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری و پشتیوانی یه‌كتر بین. به‌دڵنیاییه‌وه جیاوازی ناكه‌م له نێوان گه‌لان، یه‌كه‌م شت كه له هۆڵه‌ندا فێریبووم ئه‌وه‌یه كه جیاكاری ره‌گه‌زی قه‌ده‌غه‌یه، وه‌ك خانمێكی كورد هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بده‌مه‌وه وڵاتی هۆڵه‌ندا، به‌ڵام هاوكات یارمه‌تی وڵاته‌كه‌م و گه‌له‌كه‌م بده‌م تا بگه‌نه لوتكه.
له‌م وڵاته‌دا ده‌مه‌وێت هه‌موو چانسهكانم وه‌ربگرم. ده‌رفه‌تم هه‌یه و به دڵنیاییه‌وه به‌ژیری به‌كاری ده‌هێنم. جیاوازی ناكه‌م له‌نێوان ئه‌و كوردانه‌ی له ناوچه جیاجیاكانه‌وه دێن. له توركیاوه بێت، له سوریاوه بێت، له عێراقه‌وه بێت یان له ئێرانه‌وه بێت. ئێمه‌ی كورد یه‌كین و وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌مێنینه‌وه. هه‌نگاوم ناوه بۆ ئه‌وه‌ی بچمه ناو سیاسه‌ته‌وه، چونكه بینیم زۆر كه‌س له سوێست به‌تایبه‌تی كورد هه‌ست ناكه‌ن بیستراون ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی، كه پێویستیان پێیه‌تی، به تایبه‌ت خه‌مخۆری و مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان. خه‌بات ده‌كه‌م بۆ یه‌كسانی، گرنگیدان به گه‌نجان به تایبه‌ت كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران. پێم وایه ده‌بێت ده‌رفه‌تی خۆی بدرێت به هه‌موو كه‌سێك و نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز مامه‌ڵه‌ی ڕه‌گه‌زی له‌گه‌ڵ كه‌سدا بكرێت. كاتێك بینیم كه ده‌توانم زۆر شت بكه‌م له هۆڵه‌ندا، خۆم وه‌ك كاندیدێك له ئه‌نجوومه‌نی شار دانا، به گه‌نجان نیشان ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی شتێكت ده‌وێت، به دڵنیاییه‌وه ده‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنیت. نه‌وه‌ی من پێشتر زۆر به سه‌ختی خه‌باتیان كردووه ... ئامانجمان وه‌ك GroenLinks چییه بۆ دڵنیابوون له دۆستی ژینگه، یه‌كسانی، چاودێری زیاتر بۆ گه‌نج و پیر. ئێمه سكاڵا له خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گرین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌ر بكه‌ین و یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ین له‌و باره‌یه‌وه، چونكه ئێمه پڕۆژه‌ی وه‌ك پڕۆژه‌ی بیناسازی، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ش وه‌رده‌گرین كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دروستكراون و ده‌بێت بڕیار بده‌ین كه ئایا ئه‌وه ده‌توانێت بچێته پێشه‌وه یان نا. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین زۆر قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا پێویستیان به چ جۆره شتێكه، ئایا سكاڵایان هه‌یه له‌سه‌ر شتێك كه ئه‌نجومه‌نی شار ده‌توانێت شتێكیان له‌سه‌ر بكات...؟
ئه‌مه‌یه كه من به رێگه‌ی سیاسه‌ته‌وه ده‌یكه‌م و هیوادارم بۆ داهاتوو ببمه پارێزه‌ر، بۆ پاراستنی مافی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها له په‌رله‌مان گۆڕانكاری به‌دی بهێنم، چونكه گۆڕانكاری و باشتربوون ئه‌وه‌یه كه پێویسته هه‌مان بێت.
Error: No articles to display