مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی پارتی چاكسازی توركمان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنێكی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
رۆژی چوارشه‌ممه رێكەوتی 25-5-2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی چاكسازی توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عبدالقادر بازرگان سه‌رۆكی پارت و مونا قه‌هوه‌چی جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی چاكسازی توركمان) پێشوازیكران.
شاندی YNDKپیرۆزبایی (17) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمانی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا عبدالقادر بازرگان سوپاس په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.
لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.