میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 26/4/2022 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (ئامانج زیبایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و حه‌سه‌ن كاكیلی جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان) له‌دانیشتنێكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.