پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ٧ / ٣ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هاوبیرانى نەتەوەیى هاوڕێ باخەوان و هەژار کامەلا كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی و رۆشنبیریى كوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە هەردوو هاوبیرى نەتەوەیى نووسەرو رۆشنبیران بەڕێزان (هاوڕێ باخەوان و هەژار کامەلا)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و رۆشنبیرى کوردستان کرد و، جەختیانكردەوە سەر ئەوەى کەوا رۆشنبیران دەتوانن رۆلى کارا ببینن لە بڵاوکردنەوەى هزرى نەتەوەیى و نیشتمانى و وشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەگە بۆ خۆشویستنى کوردستان و پاراستنى، هەروەها یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى سەر کوردستان بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.