شاندێكی YNDKبه‌شداری رێوره‌سمی یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی د.رۆژ نوری شاوه‌یس ده‌كات

شباط/فبراير 15, 2022

میدیا- هه‌ولێر

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە رێكه‌وتی 15/2/2022 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و  سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جێگره‌كه‌ی و سكرتێری په‌رله‌مان و وه‌زیر و سكرتێر و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە هەولێر ساڵیادی كۆچی دوایی د. ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار و ڤیدیۆی دۆكیۆمێنتاری پێشكه‌ش و نمایشكران، كه‌ سه‌رجه‌میان گوزارشت بوون له‌ خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس، له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و ئیدارییدا.

له‌م بۆنه‌یه‌دا شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوو، په‌یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی( YNDK)ی به‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌ی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس راگه‌یاند و له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی هاوخه‌می هاوڵوێستی(YNDK) یان كرد.

 

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می YNDK له‌رێوره‌سمه‌كه‌ پێشكه‌شكرا:

 

یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیYNDK

 له‌یه‌كه‌م ساڵیادی کۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس
بە‌ڕێزان له‌ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادی...


له‌یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێكی دیكه‌ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی ئێوه‌ و ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دەكەین.

خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد بوو لە خێزانێكی كوردپەروەر گۆشكرابوو،  بۆیه‌ وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و سیاسه‌توان و دپلۆماسێكی به‌هێز له‌ كوردستان ده‌ركه‌وتبوو، هه‌موو كات هه‌ وڵی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی كوردستان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه‌ له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ زه‌ره‌رێكی‌ گه‌وره‌ به‌ر بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه‌وت، له‌خوای گه‌وره‌ نزا ده‌كه‌ین جێگای خواڵێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بر و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت. ... إنا لله وإنا إلیه راجعون .

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

YNDK

15-2-2022