پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ هەڤاڵ (د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)

تشرين2/نوفمبر 14, 2021
برای بەڕێزمان هەڤاڵ د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموورو هۆزى بندیان مام (ئەنوەر عەدۆ بندیان مەخموورى)ى مامى بەڕێزتانمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبارکرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕیزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٢ / ١١ / ٢٠٢١