سكرتێری گشتیی YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باش بۆ تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز حەیدەر شێخ عەلى دەخوازێت

میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 29 / 8 / 2021 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز حەیدەر شێخ عەلى، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەناوى خۆى و هەڤاڵانى YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز حەیدەر شێخ عەلى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.
شیانى باسە تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز حەیدەر شێخ عەلى ناسراو بە (حەیدەر فەیلى)، ماوەیەکە بارى تەندروستی ناجێگیرەو بۆ وەرگرتنى چاسەرى پزیشکى لە دەرەوەى وڵاتە.