پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پڕۆفیسۆر د. نادرێ نادرۆڤ)

بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پڕۆفیسۆر د. نادر کەریم نادرۆڤ)
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى ئەکادیمى و نەتەوەیی و ناسراوى کوردانى ئاسیاى ناڤین (پڕۆفیسۆر د. نادر کەریم نادرۆڤ ئەندامى کۆمەڵەى گەلانى کازاخستان)مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، پڕۆفیسۆر د. نادرێ نادرۆڤ کەسایەتییەکی وڵاتپارێزى کوردانی کازاخستان بوو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە بڵاوکردنەوەى هزرى (کوردایەتی) لە ناو کوردانى وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو، لەهەمان کاتدا لە بواری زانستدا سەدان توێژینەوەو داهێنانى زانستى پێشکەشکردووەو یەکێک بووە لە زانا جیهانییەکان لە بوارى پترۆ-کیمیاوی و خزمەتێکی زۆری پێشکەشى کاروانى زانست کردووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى کوردانى ئاسیاى ناڤین دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢٤ / ٨ / ٢٠٢١