بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات و گەلەكەی كراوە و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە باسیان لێوەكراوە.
ئەمرۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومی كە پێكهاتون لە جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عێراق فوئاد حوسێن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرس و راوێژكارانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.





















