میدیا -هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دهكات.
رێكەوتی 12/12/2020، مەكتەبی سیاسی YNDK به بۆنهی (35)مین ساڵیادی دامهزراندنیان پیرۆزبایی لهمەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دهكات، له پهیامی پیرۆزباییهكه وێرای پیرۆزبایی و سهركهوتنیان باس له كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و حكومەتی عێراق دهكات، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان كوردستان و سەر لە نوێ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له پێناو بهدیهێنانی تهواوی مافهكانی گهلی كوردستان.
لەدوا تەوەری پهیامهكه باس لە زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا كرا.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی...
بەبۆنەی(35)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : حزبتان (حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK