میدیا _ هەولێر:
شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سه‌ردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان ناوچه‌كه و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 6-10-2020 شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له( هه‌ڤاڵ موزه‌یه‌ن و هه‌ڤاڵ ناهیده)، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازی كران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان ) له‌شاری هه‌ولێر.
له دیدارەکەدا هه‌ڤاڵ ناهیده له‌لایه‌ن شاندی هه‌ده‌په وه‌كو به‌رپرس و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له‌هه‌ولێر ناسێندرا و شاندی YNDK دووپاتیان كردوه وه‌ك چۆن هه‌ماهه‌نگ و پاڵپشتی نوێنه‌ره‌كه‌ی پێشتربوون، له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی نوێی هه‌ده‌په له هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.