میدیا- هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك حزب و لایەنی سیاسیی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، پشتگیری‌یان بۆ ئەندامان و سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەربڕی و داوایانکرد، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنێت لە بەرامبەر ئەو ڕەشبگیرییەی دژی سیاسەتمەدارانی HDP دەستی پێکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 28/9/2020 لە شاری هەولێر ژمارەیەك لە حزب و لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان بۆ هەڵوێست وەرگرتن دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌رهه‌ق به باكووری كوردستان كۆبوونەوە.
له‌دوای گفتوگۆی چڕی لایه‌نه‌كان، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەكان و ڕێكخراوەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: بانگەواز لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین كە سنوورێك بۆ دەوڵەتی تورك دابنێت لەبەرامبەر دەستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانی و سیاسه‌تمه‌دار و به‌ڕێوه‌به‌ر و پەرلەمانتارانی HDP و هەموو ئه‌و جۆرە ڕەفتارانهی AKP له‌دژی كوردانی باكووری كوردستان شەرمەزار دەكەین.
شاخه‌وان خالید: كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگەیاند: ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداربوون، بەیەك دەنگ پشتوانی خۆیان بۆ HDP و نه‌ته‌وه‌كه‌مان لە باكووری كوردستان دووپات كردەوە، بەداخەوە لە كاتێكدا كە دەوڵەتە زلهێزەكانەكانی دونیاش ئاگاداری كارە داگیركارانەی توركیان، بەڵام بێدەنگن بەرامبەری و پێویسته هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كوردانی باكووری كوردستان دابین بكه‌ن.
ده‌قی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یاندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌شاڵاوی
ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی HDP
ئێمه‌ی حزب و لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، ئه‌مڕۆ 28/9/2020 له شاری هه‌ولێر كۆبووینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌رهه‌ق به‌ئه‌ندامانی HDP و هاووڵاتییانی سڤیلی باكووری كوردستان ده‌یكات. دوای گفتوگۆ گه‌یشتینه ئه‌و دره‌نجامه‌ی كه گه‌لی كوردستان سەدان ساڵە له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستان به‌هه‌موو شێوازێك هەوڵی پاكتاوكردن و لەناوبردنی ده‌درێ و بەردەوام بوونی لە ژێر هەڕەشەدا بووه و نكوڵیی لە زمان و خاك و كلتوور و ناسنامەی كراوە، تاكه شتێك كە هێشتوویەتیەوە گیانی بەرخۆدان ئێڕاده‌ی به‌هێزی بووە. له ئێستاشدا AKP و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دوای ده‌ستگیركردنی سه‌دان ئه‌ندام و سه‌رۆك شاره‌وانی و هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی HDP بۆ زیاتر كپكردنی ده‌نگی ئاشتی و ئازادیخوازان بڕیاری ده‌ستگیركردنی 82 كه‌سی دیكه‌ی له پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەر و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی سه‌ر به HDP ده‌ركردووه، زوڵم و سته‌می توركیا بۆ سه‌ر چاڵاككوان و هاووڵاتییانی باكووری كوردستان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت و مه‌ودای دیموكراسی له توركیا له ئاكامی سیاسه‌تی AKP به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌ته و ناوچه‌كه‌دا نییه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا دوای شكستی له كۆبانی و به‌رخۆدانی حه‌فتانین دێت و ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی ئه‌وه له ئه‌ندامانیHDP بكاته‌وه و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش پێشێلكردنی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئێمه‌ی حزب و لایه‌نه ساسییه‌كان وێڕای شەرمەزارکردنی ئه‌م سیاسه‌ت و کردەوانه‌ی AKP و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، پێمان وایه كێشه‌كان به‌گرتن و شه‌ڕ و چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێن و تاكه رێگه ئاشتی و چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كانه له‌رێگه‌ی دانیشت و دایلۆگ، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆمان بۆ HDP و خه‌بات و به‌رخۆدانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان ده‌رده‌بڕین و داوا لە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كان و هه‌موو رێكخراوه مافپارێزهكانی دونیا ده‌كه‌ین، کە بێدەنگ نەبن و فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بۆ ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستگیركراوه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌وانی دیكه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستێنن و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كوردان دروست بكه‌ن.
ناوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان: