ئهمڕۆ هەینی 25-9-2020 له سێیهم ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا، سهرۆك بارزانی، به زمانی ئینگلیزی لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، تەنیا نووسیویەتی: "خۆ ناچهمێنین"، وهك ئاماژهیهك به بەهێزیی ئیرادهی گەلی كوردستان بۆ گهیشتن به ئامانجی سەربەخۆیی.
"خۆنەچەمێنن" یەكەمینجار لە ساتی شەڕەكانی پردێ و سحێلا لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ پێشمەرگەیەك بە هاوسەنگەرەكانی گوت، لەو كاتەی كە مووشەكێك لە نزیكیان كەوتە خوارەوە، دواتریش "خۆناچەمێنین" بوو بە درووشمی سەربەخۆخوازانی كوردستان.
ڕۆژی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا ٩٢.٧٪ی گەلی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا.
سێ ساڵ پێش ئێستا لە باشووری كوردستان، جگە لە جوڵانەوەیەك بە ناوی نەخێر كە لەگەڵ دواخستنی پرۆسەكە بون، تەواوی هێزە سیاسییەكان بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسیان داو لە 25ـی ئەیلولی 2020، ریفراندۆم ئەنجامدرا و بەشداربوانی راپرسییەکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی "ئایا دهیانهوێت سهربهخۆبن، یان لهگهڵ عێراق بمێننهوه؟" بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی دەنگیاندا.