براى بەڕێزم کاک کۆسرەت رەسووڵ عەلى سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
سڵاوێكی گەرم ....
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (تەمینە ئەحمەد عەلى) دایکى هاوسەرى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢٤ / ٦ / ٢٠٢٠