پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان

حزيران/يونيو 15, 2020

برای بەڕێز كاك محەممەد سەعدەددین ئیلخانی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان

  سڵاوێكی گەرم ...
 بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی پانزەهەم ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی گەشەپێدانی توركمان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی پارتەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.
 هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواكانمان، بێگومان ئەمەش بە كاركردنی هەموو لایەكمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان دەبێت، لەبەرئەوەی سەربەخۆیی كوردستان زامنی وەدەستهێنان و پاراستنی مافە نەتەوەییەكانی هەموو نەتەوەكانی كوردستانە ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتوو بن.
 
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
15 /  6 / 2020