میدیا- ئاژانسه‌كان
به‌بڕیار و ده‌ستپێشخه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موڵكی گشتییان داگیركردووه ده‌ستپێده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه كوردۆ شابان، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك موڵكی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داگیركردبێت ده‌درێته دادگا و دادگایی ده‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌یی پرۆسه‌كه‌ش به خێرایی به‌ڕێوه بچێت دادگای تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌ڕه‌ڕه‌ویان كردووه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی داده‌نرێت.
گوتیشی: ئه‌وه كاری سه‌ره‌كی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاده‌ڕه‌وویان كردووه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی.