میدیا – هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، بەهۆى کۆچى دوایى هونەرمەندى ناسراوى کوردستان سەعید گابارى، پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى بنەماڵەى هەنەرمەند سەعید گابارى دەکات، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەڕێزان بنەماڵەى هونەرمەند سەعید گابارى
بەڕێزان تەواوى خزمانى عەشیرەتى گابارى
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندى ناسراوى گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (سەعید گابارى)یمان پێگەیشت، هەنەرمەند سەعید گابارى خزمەتێکى زۆرى هونەرو کلتورى نەتەوەییمانى کردووە و، کەسایەتییەکى وڵاتپارێز و خاوەن هەڵوێستى نیشتمانى و نەتەوەیى بووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى خزمان و کەس و کارى خوالێخۆشبوو و عەشیرەتى گابارى دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٤ / ٥ / ٢٠٢٠