ئه‌مڕۆ 46 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزێدا، كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌ساڵی 1974 دا شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شه‌هیدو برینداربوون.ئه‌مساڵیش بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ مه‌راسیمێك بۆ ئه‌و یاده ناكرێته‌وه‌و ته‌نها تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داده‌نرێت.
شایه‌نی باسه 46 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس بۆردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی له‌و شاره كرد، له‌ئه‌نجامدا 163 كه‌س شه‌هیدبوون كه 9 كه‌سیان خوێندكاری زانكۆ بوون و نزیكه‌ی 300 كه‌سیش برینداربوون.له‌ساڵی 1982 له‌كاتی یادكردنه‌وه‌ی 24-4 خه‌ڵكی خۆڕاگری قه‌ڵادزێ له‌دژی رژێمی به‌عس ڕاپه‌ڕین و پیاوانی ڕژێم به‌گولله وه‌ڵامی دانه‌وه‌و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س به ناوی خوشكه سنووبهرو دایه ئامینه شه‌هیدبوون و 5 كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری سپێده