كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیاوه گونده‌كانی نزیك چیای برادۆست بۆردومان كرا.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-4-2020 له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیاوه گونده‌كانی رۆبی رواڵ و سنین و گه‌روی ئاڵه‌كان و شه‌ماشه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له‌نزیك چیای برادۆست بۆردومان كرا.
په‌یامنێرمان وتیشی: به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌وه‌كه تائێستا زیانه‌كان نه‌زانراون و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
PUKmedia تایبه‌تسه‌رچاوه: مالپه‌ری یه‌كێتی