ڕۆژنامەیەكی فینلەندی نهێنیەك لەبارەی ئێران و ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

وڵاتی ئێران لە ڕوبەڕوبونەوەیەكی توندایە لەگەڵ ڤایرۆسی كوشندەی كۆرۆنا و داوای هاوكاری دەرەكی دەكات بۆ ڕێگریكردنی لە ڤایرۆسەكە.

ڕۆژنامەی یەڵای لە مانشێتێكیدا بە گەورەیی لەلاپەرەی سەرەكی ڕۆژنامەكەیدا دەنوسێت (شاری قووم یەك پارچە بۆنی لاشەی مردوی لێدێت).

ڕۆژنامەی یەڵای حكومەتی فینلەندا لەبابەتێكیدا لەبارەی وڵاتی ئێرانەوە ، ڕایدەگەیەنێت كەوا لە ئێستادا شاری قووم كە بنكەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كوشندەی كۆرۆنابوو ، یەكپارچە بۆنی لاشەی مردوی لێدێت.

ڕۆژنامەكە دەشڵێت : ئێران لە ڕوبەڕوبونەوەیەكی توندایە لەگەڵ ڤایرۆسەكە و داوای هاوكاری دەرەكی دەكات . چونكە ئامارەكانی وڵاتی ئێران و ئەو ئامارانەی بڵاودەكرێنەوە وا دەردەكەوێت ئامارەكان زۆر لەوەی ئێستا كە بڵاوكراونەتەوە زیاتربن.

ڕۆژنامەكە لە بەشێكی دیكەیدا نهێنیەك بڵاودەكاتەوە و تیایدا دەڵێت : ڕەنگە هێشتا قمبەلەی ڤایرۆسی كوشندەی كۆرۆنا لە ئێراندا تاوەكو ئێستا پێشبینی دەرهاویشتەكانی نەكاربێت و هەڕەشەی گەورەتر بۆ سەر ئێران بەڕێوەیە ، چونكە لە ئێستادا ڤایرۆسەكە بەتەواوی وڵاتددا بڵاوبۆتەوە.

جێگای باسە وەزیری تەندروستی ئێران ئەوەی ڕاگەیاند كەوا ، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٠٧ کەس و توشبووانیش بۆ سێ هەزار و ٥١٣ کەس بەرزبووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا، ٧٣٩ کەس چاکبوونەتەوە.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری كوریۆ