خۆپیشاندانەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق بەردەوامە و چەند شەقامێکی سەرەکیی ئەو شارە لە ئێستادا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون، شەوی ڕابردووش لە بەشێک لە شارەکانی دیکە خۆپیشاندان بەردەوام بوو خۆپیشاندانەکەی بەسرە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ناوەندی تاوانەکانی شەڕی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی ملیشیاکان بۆسەر خۆپیشاندەران لە شاری بەسرە کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون کە دۆخی تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.
خۆپیشاندەران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی کوژرانی هاوڵاتیان ڕێگاکانی نێوان شارۆچکەی 'حەمزەی ڕۆژهەڵات' و دیوانیەیان داخستووە و هەروەها جەخت لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و سوربوون لەسەر داواکارییەکانیان دەکەنەوە، لەئێستاشدا خۆپیشاندان لە ناو شاری بەغدا بەردەوامە و چەند ڕێگایەکی سەرەکی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون و بەشێک لە خوێندنگاکەنی شارەکەش دەوامیان تێدا ڕاگیراوە.
سهرچاوه: مالپهری رۆژنیوز





















