مەكتەبی سیاسی YNDKپیرۆزبایی له‌ پارتی گه‌شه‌پێدانى توركمان دەكات

حزيران/يونيو 18, 2026

میدیا – هەولێر:

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له‌ پارتی گه‌شه‌پێدانى توركمان ده‌كات و به‌بۆنه‌ی (21)مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان په‌يامى پیرۆزبایيان ئاڕاسته‌ ده‌كات.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان

بابەت / پیرۆزبایی

 

سڵاوی سەرخۆبوون‌ و ئازادی ...

     بەبۆنەی(21)ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان( پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر گەشەكردنی پارته‌كه‌تان.

بەڕێزان: پارته‌كه‌تان ( پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان) لە ماوەی تەمەنی خەباتی وەك لایەنێكی توركمانی نیشتمانی كوردستانی، توانیویەتی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی كەسانی نیشتمانپەروەر لەدەوری خۆیداو، هەموو كات هەڵگری پەیامی ئاشتی‌ و برایەتی‌ و پێكەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و ئایینەكان بووە لە كوردستاندا، له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆشدا گرنگە سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان یەكریز و هاوده‌نگ بن، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان.

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  دیكە  جەخت  دەكەینەوە سەر  زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان و گشت هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان....لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسيی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

17/6/2026ى زايينى