پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ (31)ــه‌مين ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

 

زۆر بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK

زۆر بەڕێز مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK

 

وێڕای سڵاو

 

بەبۆنەی (31) سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی YNDK پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی پارتەکەتان و هاوڕێبازانتان دەکەین و وەک هەمیشە بەڕێزەوە دەڕوانینە زەحمەتەکان و لەخۆبوردووییتان بۆ گەل و نیشتیمان و پەیمانی دۆستایەتی و هاوڕێبازیتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە و هیواخوازین بە ئامانجە پیرۆزەکان بگەن،

هەروەها نوێ بوونەوەی ساڵی هەتاوی و جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە پیرۆزبایی دەڵێین و هیوادارین کۆتایی بە شەختە و بەستەڵەکی داگیرکاری کوردستان بێت.

 

دەفتەری نوێنەرایەتی هەولێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران

29ی ڕەشەممەی 1404 ی هەتاوی