- جەماوەری دڵسۆزى كوردستان ....
- كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزى شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان ...
سی و هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ؛ لەرۆژی 16/3/1988، رژێمی بەعسی ديكتاتۆرى رووخا‌و لە چوارچێوه‌ی جێبەجێكردنی پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی كورد، به به‌رچاوی هه‌موو دونیا زۆر هۆڤييانه شاری هەڵەبجەی كیمیاباران كرد، له ئه‌نجامى كيميابارانكردنهكه پێنج هەزار هاوڵاتی سڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه شەهیدبوون و ده‌يان هه‌زار هاوڵاتى دیكەش بریندار و ئاوارەی سەر سنوورەكان بوون.
كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە؛ تاوانێكی گه‌وره‌ى دژ به كورد و مرۆڤايه‌تى بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی كیمیایی لە دژی شاری هەڵەبجە، جگە لەوه‌ی كوردبوون، رژێمی به‌عسی رووخاوى عێراق، ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئەنجامدا، شارێكی به‌ته‌واوی نوقمی كیمیایی كرد، له‌به‌رامبه‌ردا هیچ دەوڵەت و رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى بەرامبەر ئەو تاوانە گه‌وره‌يه دەنگیان هەڵنەبڕی و سه‌ركۆنه‌يان نه‌كرد و هيچ هه‌ڵوێستێكيان نه‌بوو ، بۆیه پێویسته هەموو ئەم دەوڵەت و كۆمپانیایانەی هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی كيميايى قه‌ده‌غه‌كراو له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن و لەگەڵ حکومەتی عێراق پێکەوە قەرەبووى زیانلێكه‌وتووانى هەڵەبجە بكه‌نه‌وه.
تائێستاش به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانكردنى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ست نه‌خۆشی و شوێنه‌واری ئه‌و گازه ژه‌هراوييه، ده‌ناڵێنن و ژیان و باری ته‌ندروستییان له مه‌ترسیدایه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌م رووه‌وه گرنگى زیاتر بە شاره‌كه بده‌ن، به‌تایبه‌ت چارەسەركردن و پاككردنەوەی شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری، هه‌روه‌ها ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان دەناڵێنن، له‌رێگه‌ى تيمى تايبه‌ت چارەسەرى یەکجارەکیيان بۆ بكرێت و لەسەر حكومەتی عێراقه به‌زووترين كات زیانلێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكاتەوە.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK، لە ساڵیادى کیميابارانکردنى هەڵەبجەدا، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ شههيدانى هه‌ڵه‌بجه و گشت شههيدانى كوردستان داده‌نەوێنين، داوا ده‌كه‌ین ئاوڕی زیاتر له‌شارى هه‌ڵه‌بجه بدرێته‌وه و گوێ له خواست داواكارييه‌كانيان بگيرێ و هه‌موو ئه‌و داخوازييانهى هه‌يانه بۆيان جێبه‌جێبكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد شايانى خزمه‌تكردنى زياترن، به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانى و شه‌هيد و زه‌ره‌ر و زيانه زۆره‌ى داويانه، هه‌روه‌ها داوا لە تەواوى هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین له‌م بارودۆخه ئاڵۆز و ئاگريينهى کە رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهانى گرتۆته‌وه و خه‌ريكه نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ر له‌نوێ دابڕێژرێته‌وه، ناکۆکى و ململانێ حزبییەکان بخەنە لاوەو رەچاوى بەرژەوەندى باڵای نەتەوەیى و نیشتمانى بکەن و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، تائێمه‌ش وه‌كو گه‌لى كوردستان له هه‌موو رووێكه‌وه ئاماده‌ييمان هه‌بێت بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکاندا.
لێرەدا بەتوندی سه‌ركۆنه‌ى هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژى و هێرشه موشەکی و دڕۆنيیانهى گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌كه‌ين، كه دهیكەنه سه‌ر باشوورى كوردستان، له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراقه سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و رۆكێت و دڕۆنانه له‌سنورى ژێر قه‌له‌مڕه‌وى ئه‌وان ئاڕاسته‌ى كوردستان ده‌كرێن و ئه‌وان به‌رپرسيارن لهراگرتنى هێرشه‌كان، بێدەنگی حکومەتی عێراق بەرامبەر بەو هێرشانە زۆر پرسیار هەڵدەگرێت، کە پێویستە عێراق وەڵامیان بداتەوە.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16ى ئاداری 2026ى زایینی