پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، رێکەوتى 13 / 03 / 2026 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئاشتاکۆ پورکەریم سکرتێرى گشتیى پارتى سەربەخۆیى کوردستان، بەبۆنەى یەکگرتنى هەردوو پارت (بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان و پارتى سەربەخۆیى کوردستان)، پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کردو هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى یەکگرتنى هەردوو پارت (بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان و پارتى سەربەخۆیى کوردستان)، پیرۆزبایى خۆى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى و مەکتەبى سیاسیى YNDKى بە بەڕێزیان و کۆمیتەى ناوەندى و دەفتەرى سیاسیى پارتى سەربەخۆیى کوردستان راگەیاند و، هیوای خواست کەوا ئەم یەکگرتنە ببێتە فاکتەرى زیاتر گەشەكردن و پێشڤەچوونى پارتى سەربەخۆیى کوردستان.
سەرۆکى پارتى سەربەخۆیى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە پارتى سەربەخۆیى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.