میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمى هه‌ڵسه‌نگاندنى په‌رتووكى "بيرمه‌ند و مێژوونووسى گه‌وره‌ى كورد محه‌ممه‌د ئه‌مين زه‌كى به‌گ" له هۆڵى كۆچه‌ر بيركار له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتى 23-2-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی زانكۆى سه‌لاحه‌ددين، به‌شداری هه‌ڵسه‌نگاندن و ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌رتووكى "بيرمه‌ند و مێژوونووسى گه‌وره‌ى كورد محه‌ممه‌د ئه‌مين زه‌كى به‌گ" بۆ دكتۆر سه‌باحى غاليب به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە ئه‌كاديمى و کلتووری و میدیاییەکان ده‌كات، كه به‌شى مێژووى كۆليژى ئه‌ده‌بيات به‌هه‌ماهه‌نگى سه‌نته‌رى رۆشنبيرى و ئه‌كاديمى زانكۆى سه‌لاحه‌ددين سازيان دابوو، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێرى خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر مێژووى تێڕوانينى و نووسين و په‌رتووكه‌كانى مێژوونووس محه‌ممه‌د ئه‌مين زه‌كى به‌گ كرا.
كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK به‌شدارى گفتوگۆكانى كرد و رايگه‌ياند: هه‌ڵسه‌نگاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌رتووكه گرنگى زۆرى هه‌يه و نووسينه‌وه و ناساندن و زانينى مێژوو به‌شێكى گه‌وره‌ى خه‌بات و تێكۆشانى گه‌لى كوردستانه، هه‌ر گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌يه‌ك مێژووى نه‌بێ واتا ناسنامه‌ى نييه، پێويسته هه‌موو لايه‌كمان گرنگى به‌لايه‌نى مێژوويى نه‌ته‌وه‌كه‌مان بده‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و پێكهێنانى كيان و ده‌وڵه‌تى كوردستان و نه‌وه‌ى داهاتوو مێژووى باب و باپيرانى خۆيان بزانن و شانازى پێوه بكه‌ن.
لە دوماھیدا رێوڕه‌سمه‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.