میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له شاری هه‌ولێر، به‌شداری سهمینارێك بۆ مامۆستا عه‌زيز پيرداود له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 15-2-2026، ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان( YNDK، لەسەر بانگھێشتی كتێبخانهى حه‌يده‌رى ، به‌شداری سهمینارێك له‌ژێر ناونیشانی ( ساڵێك له‌ته‌مه‌نم 1982) بۆ مامۆستا عه‌زيز پيرداود به به‌شداری به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە کلتووری و میدیاییەکان ده‌كات، سه‌میناره‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر بيره‌وه‌رى و رووداوه‌كانى ساڵى 1982 كرا.
كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK لهسهمينارهكه به‌شدارى گفتوگۆكانى كرد و رايگه‌ياند: ساڵى 1982 پڕ بوو لهيادهورى خۆش و ناخۆش، به‌تايبه‌ت رژێمى به‌عسى رووخا‌و به‌هه‌موو شێوازێكى دڕندانه دژايهتى مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مانى ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئيڕادهى گه‌لى كوردستان سه‌ركه‌وت و له‌م باره‌يه‌وه باسى چه‌ندين بيره‌وه‌رى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كرد، لە دوماھیدا سه‌میناره‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.