میدیا - سلێمانى:
شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له هۆڵى ته‌لارى هونه‌ر له شارى سلێمانى، به‌شدارى مه‌ڕاسيمى پڕشكۆى تايبه‌ت به‌شه‌هيدانى ( ئه‌شره‌فييه و شێخ مه‌قسوود)ى حه‌له‌بى رۆژئاواى كوردستان رێزلێنان له‌و شه‌هيدانه ده‌كات.
دواى نيوه‌ڕۆى رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 17 / 1 / 2026، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى كۆميته‌ى سه‌ركردايه‌تى YNDK ) ، لە هۆڵى ته‌لارى هونه‌ر له پارێزگاى سلێمانى، به‌شداری ڕێوڕه‌سمى رێزگرتن له گيانى به‌رخۆدانى شه‌هيدانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن و جارێكى ديكه پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى و پاڵپشتيان به ئاماده‌بووان و نوێنه‌رانى رۆژئاواى وڵات و ماڵباتى شه‌هيدان راگه‌ياند.
له رێوڕه‌سمه‌كه ژماره‌يه‌ك چاڵاكى به‌م بۆنه‌يه‌وه ئه‌نجامدران و هه‌روه‌ها ڤيديۆ به‌ڵگه‌فيلمێك له‌سه‌ر ژيان و خه‌بات و تێكۆشانى خه‌باتكارانى رۆژئاواى كوردستان نيشاندرا، له كۆتايى رێوڕه‌سمه‌كه نوێنه‌رانى رۆژئاواى كوردستان و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيدان سوپاسى پاڵپشتى و هاوخه‌مى و به‌شدارى هه‌موو لايه‌كيان كرد.