میدیا - هەولێر:
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ١٣ / ١٢ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان كردو، بەبۆنەى (٤٠) چلەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو و سەركەوتنی بۆ خواستن.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری شاندێكی باڵای YNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر و شاکر هاشم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى گشتیى حزب و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ئەندامى ئەنجوومەنى گشتى و ژمارەیەک لە کادرو ئەندامانى حزب)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (٤٠) چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDKی بە بەڕێزان سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستانى لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.