مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان پیرۆز دەكات

كانون1/ديسمبر 02, 2025

بۆ بەڕێز كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ..

بەبۆنەی(27)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان( كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر گەشەكردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان.
بەڕێزان: كۆمه‌ڵه‌كه‌تان( كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان) لەماوەی تەمەنی خەباتی وەك لایەنێكی توركمانی كوردستانی، توانیویەتی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی كەسانی نیشتمانپەروەر لە دەوری خۆیداو، هەموو كات هەڵگری پەیامی ئاشتی‌ و برایەتی‌ و پێكەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و ئایینەكان بووە لە كوردستاندا، له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆشدا به‌هۆی ئاڵۆزییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جيهان و ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان،‌ گرنگە سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان یەكریز و هاوده‌نگ بن، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان و گشت هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان .

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 
 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK