ئێوارەى ئەمڕۆ 10 / 11 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی بەڕێز (خدر روسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانهكهلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی بەڕێز (مام خدر روسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا هەڤاڵ (مام خدر روسی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.