میدیا – هەولێر: مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (49)همین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتریان بۆ ده‌خوازێت. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه: بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی بەبۆنەی(49)همین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین، خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان . بەڕێزان: حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن لە ماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان جێ پەنجەی دیاربووه و هەموو كات به‌ئاڕاسته‌ی كوردستانیهتهوه خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له كوردستاندا، له كاره‌كانی گیانی ته‌بایی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌رجه‌سته كردووه، ئەوەی لەم قۆناغه‌ى ئه‌مڕۆ گرنگه یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكان. هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا. مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK Twitter