*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە دکتۆر دەخیل شێخ سەعید دەكات*

تشرين1/أكتوير 16, 2025
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتى ١٦ / ١٠ / ٢٠٢٥، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر ، پێشوازیكرد لە کەسایەتیی ناسراوی کوردستان بەڕێز (دکتۆر دەخیل شێخ سەعید)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی تەندروستیی كوردستان و رۆڵى دکتۆر و پسپۆرانی بواری تەندروستی لە خزمەتكردنی خەڵکی کوردستان كرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە بواری تەندروستی کوردستان و پرۆسەى پێشخستنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان کرد و هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ بەڕێزیان خواست.