*سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازى لە نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مسد) دەكات*

تشرين1/أكتوير 05, 2025

  میدیا - هەولێر :

 ئێوارەی ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی له‌ نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مسد) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان ویەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.

 ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، پێشوازیكرد لە بەڕێزان (د. ڕزگار قاسم سەرۆکی تەڤگەری نوژەنی کوردستانی سوریا وئەنجوومەنی سوریای دیموکرات "مسد")، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و یەکدەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان گفتوگۆیان كرد و، جەختیانکردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییە نوێیانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی کوردستانییانە لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.

 لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باسیان لە گرنگى راوێژى نەتەوەیى کردو جەختیانکردەوە سەر ئەوەى کەوا بۆ دەربازکردنى ئەم قۆناخەو بەرگرتن لە هەڕەشەکان پێویستە لە رێگەى دیالۆگ و راوێژى نەتەوەیى لە نێوان تەواوى هێزە سیاسییەکانى کوردستان پڕۆژەو نەخشەرێگەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕێژرێت، هەر لە دیدارەكەدا نوێنەری (مسد ) سوپاس و پێزانینی خۆیانیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.