سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە میر نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە دەکات

أيلول/سبتمبر 27, 2025
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٧ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەڕێز میر نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێرو ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، پێشوازیانکرد لە بەڕێزان (میر نەوزاد ئەنوەر بەگی بێتواتە میرى هۆزى خۆشناو و ژمارەک لە کەسایەتی و خزمانی بێتواتە) و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.